Mozaffar Shafeie

Memorial Keepers(2)

They manage this memorial. Contact or join

BR
HM

Mozaffar Shafeie

1956 - 2026

1956 - 2026

Memorial

Mementos

Tributes

Share a favorite memory, send condolences, and honor Mozaffar’s life with a heartfelt message.

RY

Rafiqfuad Yarahmadi

Rafiqfuad Yarahmadi 's tribute image 1
Rafiqfuad Yarahmadi 's tribute image 2
Rafiqfuad Yarahmadi 's tribute image 3
Rafiqfuad Yarahmadi 's tribute image 4

بیرەوەریی من لەگەڵ کاک موزەفەر .. یەکەم جار من کاک موزەفەرم لە سالۆنی بافتا بینی، لە کاتی نمایشکردنی فیلمێک لەسەر یادی ئەنفال، کە لە دەرهێنانی هاوڕێی گیانبەختکردووم، کاک تەها کەریمی، بوو. هەر زۆر زوو دەستمان کرد بە قسەکردن و یەکتر ناسین. ‎دوای قەیرێک، خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان، کە ئەو کات نوێنەری حکومەتی هەرێم بوون لە لەندەن، بابەتێکیان بە زمانی ئینگلیزی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد. ‎من زۆر موعجبی زیرەکی و وتاربێژیی ئەوان بووم. دواتر هەر کەسە و تەعاروفێکی دەکرد و کوردەکان خەریکی یەکترناسین بوون. من و کاک موزەفەر دووبارە گەیشتینەوە بە یەک و دەستمان کرد بە قسەکردن؛ لەسەر سینەما، لەسەر سیاسەت، لەسەر کوردستان و کوردایەتی... قسەکانمان وا بوو کە تەواوبوونیان نەبوو. کاک موزەفەر، بەو ڕووە گەش و میهرەبان و جەنتڵمەنەکەیەوە، پێی وتم: ‎«با بچینە دەرەوە، پیاسەیەک بکەین و قاوەیەک بخۆین.» ‎منیش، وەک ئەوەی لە خودام داوا کردبێت، بە شانازییەوە یەک و دووم لێ نەکرد. کامێرا و جانتاکەم هەڵگرت و لەگەڵی چوومە دەرەوەی سالۆنەکە. ‎گەیشتینە کۆفی‌شاپێک و هەر بەدەم قسەوە، دووبارە هاتینەوە سەر باسی قسەکانی بەیان خانم. ‎من دەمووت: ‎«خاتوو بەیان زۆر کەسێکی زیرەکە. من تا ئێستا کەسی وا زیرەک و ژیرم لە نێو خانمە کوردەکاندا نەدیوە کە ئاوا بە زمانی ئینگلیزی وتار پێشکەش بکات. زۆر پێی سەرسامم.» کاک موزەفەریش دەیووت: «نا نا، واش نییە.» ‎هەلوێستی دەگرت و جار جارێک بزەیەکی دەکرد. ‎منیش هەر زیاتر سوور دەبووم لەسەر قسەکەم: «با وایە! بەڕاستی من کەس شک نابەم. زۆر بابەتێکی بە پێزی پێشکەش کرد.» کاک موزەفەریش دووبارە دەیووت: ‎«کوڕە، ئێجگار واش نییە.» ‎کەم کەم هەستم کرد ئەو بزەی سەر لێوانی شتێکی لە پشتەوەیە؛ وەک ئەکتەرێکی زیرەک خەریکی نواندنێکە لەگەڵ من! ‎کە زانی من لە عالەم بێ ئاگام، پێی وتم: ‎«باشە فڵانی، تۆ نازانی بەیان خانم کێیە؟» ‎منیش بە سەرسوڕمانەوە وتم: «با، چۆن ، دەزانم! نوێنەری حکومەتی هەرێمن لە بریتانیا.» وتی: ‎«ئێ، ئیتر چی دەزانیت لەبارەیەوە؟» ‎منیش سەرم سوڕمابوو: ‎«وەڵا، ئیتر هیچ نازانم.» کاک موزەفەر وتی: «کوڕی باش... بەیان خانم هاوسەری منە!» ‎منیش بەوپەڕی سەرسوڕمان و هەست بە شەرمەزارییەوە، کە چۆن ئەوەم نەزانیبوو، داوای لێبوردنم کرد. ‎هەردووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین. ‎ئەمە بووە هەوێنی دۆستایەتییەکی بەهێز بۆ ئێمە؛ دۆستایەتییەک کە هیچ کات دانەبڕا. ئەگەرچی بەهۆی ئەوەی من لە لیدز دەژیام و کاک موزەفەریش کۆچیان کرد بۆ واشینگتۆن و دواتر کوردستان، نەمتوانی زیاتر لە چەند جار بە خزمەتیان بگەم، بەڵام هەمیشە بە تەلەفۆن و بە تێر و تەسەلی لە پەیوەندیدا بووین. تەنانەت لە فیلمی کۆتایی ماستەرەکەم لە زانکۆ، '' ئیڤان ، چیرۆکی رزگاربوویەک'' کاک موزەفەر بەوپەڕی دڵفراوانییەوە، وەک کەسێکی پرۆفێشناڵ لەگەڵ منێکی خوێندکاری زانکۆ هاوکاری کرد. وەک شانازییەک بۆ من، دەنگی کاک موزەفەر بوو کە وەک دەنگبێژی ئارتیست گێڕەوەری ناو فیلمەکەی منی کرد. خۆشبەختانە یارمەتییەکەی ئەو بووە هۆی ئەوەی فیلمەکەش لە فێستیڤاڵەکاندا سەرکەوتوو بێت. بەڵام کاک موزەفەر... من هێشتا و بۆ هەمیشە چاوەڕێی دیدارێکی دیکەی تۆم. هەر جارێک تەلەفۆنەکەم زەنگ دەخوات، هەست بەوە دەکەم لەو لاوەی هێڵەکەوە دەنگت دێت و بەو شێوەی خۆت، بە قاقایەکەوە دەڵێیت: «ئا حاجی ڕەفیق، چۆنیت؟ چ باسە؟ خەڵاتی ترمان نەبردووەتەوە؟» کاک موزەفەر،
یادت لە دڵما بۆ هەمیشە زیندووە. هاوڕێ و برای بچوکت بۆ هەمیشە رەفیق فواد یارئەحمەدی

Published September 7th, 2026
0
1
Keeper MemorialsSOC2

Quick Links

About UsHow It WorksFamily TreeFeaturesPricing

Follow Us:

Trustpilot5 star Trustpilot rating

SOC2

Copyright © 2026 Keeper Memorials, All rights reserved.